موقته‌دا سه‌در: شه‌ڕى په‌كه‌كه و توركیا ئه‌جینداى جیهانی له پشته
یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانى ڕه‌وتى سه‌در، نامه‌یه‌ك له باره‌ى شه‌ڕى نێوان هێزه‌كانى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان ئاڕاسته‌ى ڕێبه‌رى ڕه‌وته‌كه ده‌كات و تیایدا ئاماژه به كوژرانى 30 چه‌كدارى توركى و برینداربوونى سه‌داى دیكه ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر گیان له‌ده‌ستدانى شه‌ش گه‌ریلا كه دووانیان ئافره‌ت بوون و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕێكى زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى.
له نامه‌كه‌دا، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه هێزه‌كانى توركیا له ساڵى 2015 بۆ یه‌كه‌م جار له‌دواى كشانه‌وه‌ى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه له خاكى توركیا به‌ره‌و خاكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستیان كردووه به بۆردوومان كردنى بنكه‌كانى pkk، بۆیه ده‌پرسێت :" ئێوه بۆچوونتان چییه له باره‌ى ئه‌و ڕووداوانه‌ى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و هێزه‌كانى توركیا".
له وه‌ڵامدا، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌كرێت ئه‌جینداى سیاسی جیهانى له پشته".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه هه‌موو ئه‌وانه له به‌رژه‌وه‌ندى داگیركارانى جیهانییه.
باس‌نیوز
