کۆنفراسی هۆزە عەرەبەكانی لە كەركووك بەڕێوە چوو
کۆنفراسنەکە تایبەت بووە بۆ باسكردنی لە پرۆسەی ئازادکردنی قەزای حەویجە لە سنووری كەركووك كە برێارە لە 2 هەفتەی ئایندە پرۆسەكە دەست پێ بكات.
هەر لە كۆنفراسەكەدا ئەحمەد عوبێدی، وەك بەشداربوویەك و سەرۆك هۆزێ عوبێد ڕایگەیاند "ئێمە لێرە كۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی یەك بگرین و بتوانین كارێكی باش بكەین بۆ كاتی رزگاركردنەوەی حەویجە و ئەو ئاوارانەی كە ئێستا ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هیشتووە و بێ شوێن مەكانن."
ئەو سەرۆك هۆزە گوتیشی "ئێمە دەبێت كارێكی مرۆڤایەتی بكەین بە یەكەوە بەیەك دەستی بەتایبەتی لە كاتی ئازادكردنەوەی قەزای حەویجە یەكگرتنی ئێمە كاریگەریی زۆری دەبێت بۆ رزگاركردنەوەی شارەکە و گرنگیدان بە ماڵە ئاوارە بووەكان."
باسنیوز
