تۆمەتباری سووتاندنی نەخۆشخانەی یەرمووک ئاشکرا دەبێت

 تۆمەتباری سووتاندنی نەخۆشخانەی یەرمووک ئاشکرا دەبێت
تۆمەتباری سەرەکیی سووتاندنی نەخۆشخانەی یەرمووک لە شاری بەغدا ئاشکرا بوو، کە خزمی نزیکی ژنە وەزیرێکی عێراقییە.

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی، کە رۆژی شـەممە 13ـی ئابی 2016 بڵاو کراونەتەوە، عەدیلە حەمود، وەزیری تەندروستیی عێراق دوای رووداوەکە، ملازم عەلی سەلمان، بەڕێوەبەری پاراستنی ئاسایشی وەزارەتی تەندروستی شاردووەتەوە.

هەروەک میدیاکان ئاماژەیان پێکردووە، ملازم عەلی سەلمان کوری پووری عەدیلە حەمودە، کە پێشتریش چەندین جار دژی لەکار لادان و دوورخستنەوەی لە کارەکەی، وەستاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کوڕە پوورەی وەزیری تەندروستیی عێراق کاری خۆی فەرامۆش کردووە و خەریکی ”گرێبەستی پڕ لە گەندەڵی و گێچەڵکردن بووە بە ژن و کچانی وەزارەتەکە“.

رۆژی چوارشەممە 10ـی ئابی 2016 ئاگرێکی گەورە لە بەشی ژنانی نەخۆشخانەی یەرمووک کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی 11 منداڵ و برینداربوونی چەندینی دیکە.







باسنيوز
Top