دوو گوندی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران

دوو گوندی دیكە لە دەستی داعش رزگاركران
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپا، لە هێرشێکدا توانییان هەردوو گوندی عەوجەبە و زهێلییەی باشووری گەیارە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە".

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، چەکدارانی داعش بەرگرییەکی ئەوتۆییان لەبەرامبەر هێرشەکە نەکرد و تەرمی 8 چەکداریش لە ناوچەکە بەجێماون.

هێزەکانی سوپای عێراق، بە هاوکاری هێزەکانی حەشدی نیشتمانی، لە مەخموورەوە بەردوامن لە پێشڕوەییەکانیان رووەو کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ.

ئەمە لە كاتێكدایە لە سووریاش چەكدارانی داعش چەندین ناوچەی گرنگیان لە دەستداوە، دوێنێ شارۆچكەی منبج كە بە یەكێك لە شوێنە ستراتیجییەكان ئەژمار دەكرێت لە دەستی داعش رزگاركرا.









K24
Top