ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەدات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەدات
پەرلەمانى عێراق درێژە دەدات بە دانیشتنەکانى پێشووی و پڕۆژە یاساى لێبوردنى گشتیش دەخاتە دەنگدانەوە.

موسەنا ئەمین سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بەپێى کارنامەى دانیشتنى پەڕلەمان پڕۆژە یاساى لێبوردنى گشتى خوێندنەوەى یەکەم ودووەمى بۆ کراوە و ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠١٦، دەنگى لەسەر دەدرێت کە لە ١٣ ماددە پێکهاتووە.

ڕاشیگەیاند، هەرچەندە کەموکوڕى لە پڕۆژە یاساکەدا هەیە و چەندین بەندکراو هەڵاوێردەى لەسەرکراوە و بڕیارەکە نایانگرێتەوە و تەنانەت خەریکە پڕۆژە یاساکە ببێتە لێبوردنى تایبەتى.

وتیشى پڕۆژە یاساکە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام دەتوانێت کارى پێ بکات و ئەو بەندکراوە کوردانەش دەگرێتەوە کە لە بەندیخانەکانى حکومەتى فیدڕاڵیدا بەندکراون.

هاوکات لە دانیشتنەکەى پەرلەماندا پڕۆژە یاساى دەزگاى دژە تیرۆریش دخرێتە دەنگدانەوە کە لە یانزە ماددە پێکهاتووە.
Top