به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ "دكتۆر جاسب له‌تیف عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌رخ به‌هۆى روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى به‌شی ژنان‌و مناڵبون له‌نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموك ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه "ناوبراو ئاماده‌ى هه‌موو لێپێچینهوهیهكه گه‌ر ده‌ركه‌وت كه‌مته‌رخه‌م بوه له‌كاره‌كه‌یدا".
به‌ره‌به‌یانى 10/8/2016 به‌شی ژنان‌و مناڵبون له‌نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموك له‌ناوچه‌ى كه‌رخ له‌به‌غداى پایته‌خت گڕى تێبه‌ربوو به‌وهۆیه‌وه 11 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداو 29 ژن‌و منداڵى دیكه‌ش برینداربون.
دوابه‌دواى روداوه‌كه عه‌دیله مه‌حمود، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند.
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق دوه‌مین وه‌زیرى ده‌ست لهكاركێشاوهیه لهكابینهكهى حه‌یده‌ر عه‌بادی، پاشئه‌وه‌ى له‌مانگى رابردودا وه‌زیرى ناوخۆى عێراق به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كانى بازاڕى كه‌ڕاده ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه.
باسنيوز
