ئه‌مریكا: ناكۆكیی نێوان جبوورى و عوبه‌یدى كار ناكاته سه‌ر شه‌ڕى موسڵ
بریت مه‌كگۆرك، نێرده‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی عێراق بۆ ده‌ركردنى داعش له موسڵ له‌سه‌ر ڕێگاى خۆى به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده ناكۆكییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له ناو سوپا له نێوان دوو گه‌وره به‌رپرسی عێراق، درووست بووه.
پێشتر خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگرى عێراق، له دانیشتنێكى په‌رله‌ماندا كه تایبه‌ت بوو به لێپرسینه‌وه‌كردن، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ضه‌ند په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێكى دیكه‌ى تۆمه‌تبار كرد، كه له گه‌نده‌ڵى په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه، تێوه‌گلاون.
مه‌كگۆرك، له وه‌ڵامى پرسیارێكدا له‌و كۆنگره ڕۆژنامهوانییهى له به‌غدا به‌ستى، كه ئایا ناكۆكییه‌كانى نێوان جبوورى و عوبه‌یدی كاریگهرييان بۆ سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى موسڵ هه‌یه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگهرييان درووست نه‌كردووه و به‌رده‌وامن له خشته‌ى كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كه.
مانگى ڕابردوو، لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور، ڕاى گه‌یاند :" له شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ ڕه‌نگه دوو ملیۆن كه‌س ئاواره ببن، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره درووست ده‌كات.
باس‌نیوز
