هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه‌كان سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه‌ ڕاده‌ستى لایه‌نه‌كان ناكاته‌وه‌

 هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه‌كان سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه‌ ڕاده‌ستى لایه‌نه‌كان ناكاته‌وه‌
فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى (شیعه‌) ده‌ست له‌ سه‌رۆكایه‌تى دوو لیژنه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵناگريَت كه‌ یه‌كێكیان لیژنه‌یه‌كی سیادییه‌، هاوكات فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و فراكسیۆنه‌كه‌ى عه‌لاوى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى، ڕێككه‌وتنى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیان، پێشێل كردووه‌.

فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، كه‌ له‌ لایه‌ن شیعه‌كانى نێو په‌رله‌مان پێكهاتووه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" هه‌مووان هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له‌ باره‌ى پاپه‌ندبوونمان به‌ ڕێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ده‌زانن، هه‌ر بۆیه‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌ردوو لیژنه‌ى دارایی و یاساییمان ڕاده‌ستى فراكسیۆنه‌كانى نیشتمانى و كوردستانى كرد".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌وانى نیگه‌ران كردووه‌، ئه‌وه‌یه‌، زۆرێك له‌ فراكسیۆنه‌كان ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كانه‌وه‌ و نایانه‌وێت راده‌ستى ئه‌و لایه‌نه‌ى بكه‌ن كه‌ مافێتى، به‌وه‌ش فراكسیۆنى نیشتمانى (به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌لاوى) و فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان پێشێل كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م خوله‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ ئیمزایان كرد.

روونیش كراوه‌ته‌وه‌ :" له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌، هاوپه‌یمانى نیشتمانى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى و سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان، ڕاده‌ست ناكاته‌وه‌".








باسنيوز

Top