دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بەسەرۆکایەتى جبورى دەستیپێکرد

دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بەسەرۆکایەتى جبورى دەستیپێکرد
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بە سەرۆکایەتى سەلیم جبورى دەستیپێکرد.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا ١١ى ئابى ٢٠١٦ پەرلەمان دەنگیدا لەسەر میوانداریکردنى وەزیرى تەندروستى لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەى نەخۆشخانەى یەرموک.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ، وەزیرى تەندروستى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەش کردووە لەسەر ئاگرەکەى نەخۆشخانەى یەرموک و ١١ منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
دانیشتنى پێشوى پەرلەمان ڕۆژى سێشەممە ٩ى ئابى ٢٠١٦ دواى ئەوەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هۆڵى پەرلەمانى بەجێهێشتوو، چووە بەردەم دادگا، دادگاى دەستپاکى عێراق بەبێ تاوان ناساندنى و بڕیارى قەدەغەکردنى گەشتکردنى لەسەر هەڵگرت، ئەمڕۆش گەڕاەیەوە پەرلەمانى سەرۆکایەتى دانیشتنى پەرلەمانیکرد.
Top