هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق تێک دەشکێت
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هەلیکۆپتەرەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 10ـی ئابی 2016 لە شارۆچکەی مەجەر لە پارێزگای میسانی باشووری عێراق، کەوتووەتە خوارەوە.
تاوەکو ئێستا ژمارەی دەستەی فڕۆکەوانیی هەلیکۆپتەرەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بە بەسەختیی برینداربوونی هەموو کارمەندانی دەستەکە دەکەن.
هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی کەموکوڕییەکی تەکنیکی تووشی شکست بووە و کەوتووەتە خوارەوە.
باسنيوز
