دادگا دۆسیه‌ی سه‌لیم جبوورى داخست
تۆمه‌ته‌كان له لایه‌ن خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگرى عێراقه‌وه له دانیشتى هه‌فته‌ى ڕابردووى په‌رله‌مان، ئاڕاسته‌ى كرا و بة تيَوةطلان لة طةندةلَيدا، تؤمةتبارى كرد.
پێشتر خۆشه‌وی خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كراوه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوایان كردووه كه پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیش بڕیاره بچنه به‌رده‌م دادگا و وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌نه‌وه كه‌ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتیشی: "بڕیاری دادگایی كردن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتێك ده‌بێت كه وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌واوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌م له‌به‌رده‌سته".
باس‌نیوز
