به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر جبووری هه‌ڵده‌گیرێت

 به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر جبووری هه‌ڵده‌گیرێت
به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵده‌گیرێت و به‌ڵگه‌كانی ڕووبه‌ڕوو ده‌كرێته‌وه‌.

خۆشه‌وی خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك داوایان كردووه‌ كه‌ پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت و دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیش بڕیاره‌ بچنه‌ به‌رده‌م دادگا و وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتیشی: "بڕیاری دادگای كردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كاتێك ده‌بێت كه‌ وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌واوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌م له‌به‌رده‌سته‌".









باسنیوز
Top