پارێزبەندی لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا
وەکو لە نامەکەی سەلیم جبووریدا هاتووە " بەڕەچاوکردنی گوتەکانی بەڕێز وەزیری بەرگری لە دانیشتنی رۆژی 1-8-2016ـی پەرلەمان و بەهۆی ئەوەی دەمەوێت لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان لەگەڵ من و کۆمەڵێک پەرلەمانتار بە تەواوی ئەنجامبدرێن، دەمەوێت ئەنجوومەنی وەزیران پارێزبەندیم لەسەر لابدەن".
بەپێی گوتەی پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەسەر داوای جبووری خۆی "پەرلەمانی عێراق پارێزبەندیی لەسەر سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمان لادا، لەگەڵ ئەویشدا پارێزبەندی لەسەر هەریەکە لە پەرلەمانتاران محەممەد کەربوولی و تاڵب معماری لادران.
رووداو
