مەکگۆرک: 4 فڕۆکەی F16 ڕادەستی عێراق کرا
برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 4 فڕۆکەی جۆری F16ی ڕادەستی حکوومەتی عێراق کردووە. ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە سەرجەمی ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەی گەیشتوونەتە دەست عێراق، 10 فڕۆکەیە و بە گوتەی ئەو، ڕۆڵێکی باشیان لە شەڕی دژی داعشدا هەیە.
گەیشتنی ئەو فڕۆکانە، وەک قۆناغی سێیەمە و لە چوارچێوەی گرێبەستێکی نێوان بەغدا و واشنتۆنە کە بەهۆیەوە 36 فڕۆکەی جەنگیی جۆری F16 ڕەوانەی عێراق دەکرێت.
باسنيوز
