لە زومماردا ئامادەكاری بۆ هاتنی ئاوارەی مووسڵ دەكرێت

 لە زومماردا ئامادەكاری بۆ هاتنی ئاوارەی مووسڵ دەكرێت
لە سنووری شارەدێی زوماردا دەستیان کردووە بە دامەزراندنی كەمپێکی دەهەزار کەسی. بەرپرسێكی ناوچەكە دەڵێ کە شەڕ هەڵبگیرسێت خەڵکی مووسڵ ئاوارە دەبن و، خۆمانمان ئامادە کردووە.

(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زومماری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە دەڤەری عەمەل سەر بە شارەدێی زمار نەتەوە یەكگرتووەكان دەستیان بە دروستكردنی كەمپێ کراوە بۆ ئاوارەكان؛ ئەوەش دوای كۆبوونەوەی ئیدارە ناوچەكە بۆ پێشوازی لە ئاوارە مووسڵییەکان كە پێشبینی دەكرێ ماوەیەکی دی ڕوو بکەنە ناحیەی زمار."

خەلۆ گوتیشی: "کەمپەكە، ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دروستی دەكەن و ١٠ هەزار ئاوارە دەگرێت؛ ڕێگاوبانی بۆ کراوە و بڕیارە گشت خزمەتگوزارییەكان ژیان بۆ كەمپی عەمەل دابین بكرێن؛ ئێمەش هەر پێشبینی ئەوە دەكەین بە گوێرەی گەورەیی كەمپەكە خەڵكی مووسڵ روو لە ناحیەكە بكات."








KDP
Top