میسال ئالوسی: لە کاتێکدا خەونم بە عێراقێکی دادگەر دەبینی، دوو کوڕەکەمیان کوشت

میسال ئالوسی: لە کاتێکدا خەونم بە عێراقێکی دادگەر دەبینی، دوو کوڕەکەمیان کوشت
سەرۆکی حزبی ئوممە و سەرۆکی هاوپەیمانیی مەدەنیی عێراقی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە خەونی بە دەوڵەتێکی دادگەر دەبینی، بەڵام دوو کەڕەکەیان بە بەرچاوی خۆیەوە کوشت.



میسال ئالوسی، سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراقی، کە کەسایەتییەکی عەرەبی عێراقییە و دۆستی گەلی کوردە، لە وتارێکدا، کە لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، باسی رووداوی کوشتنی دوو کوڕەکەی و پاسەوانێکی دەکات.



میسال ئالوسی باس لەوە دەکات، کە لە رۆژی 7ـی ئابی 2005، ”دەستی ترسنۆک، تیرۆر و تاوانباران“ گەیشتە هەردوو کوڕەکەی (ئەیمەنی 30 ساڵ و جەمالی 23 ساڵ) و حەیدەری پاسەوانی.



ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە، کە بەر لە رووخانی رژێمی بەعسی عێراقی لە ساڵی 2003 وەک پەنابەر لە ئەوروپا ژیاوە، لە وتارەکەیدا باس لەوە دەکات، کە دوای رووخانی رژێمی بەعس، بە خێزان و منداڵەوە گەڕاوەتەوە عێراق، تاوەکو ”بەشداری بکەین لە بونیادنانی عێراقی دادگەری و دروستکردنەوەی ئەوەی تێکدەر و لادەرەکان تێکیان دابوو و خەونمان بە دەوڵەتێکی دیموکراتییەوە دەبینی“.



میسال ئالوسی سەرەتاکانی سەرهەڵدانی دەنگی توندڕەوی و تیرۆر دەگێڕێتەوە و دەڵێت، مەلا ئەسعەد هاشمی، پێشنوێژی مزگەوتی گەڕەکەکیان بوو لە بەغدا، کە داوای کوشتنی هاووڵاتییانی دەکرد و مونقیز عەدنانیش لای ئەو بوو، کە کوڕی عەدنان دلێمیی پەرلەمانتاری عێراقی بوو و دواتر لەلایەن حکوومەتەوە بە تۆمەتی “کوشتنی دەیان کەس و دەرکردنی هاووڵاتییان دەستگیر کرا، بەڵام بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ئازاد کرا”.



بەپێی زانیارییەکان، مونقیز عەدنان دلێمی و ئەسعەد هاشمی، کە وەزیری پێشووتری رۆشنبیریی عێراقە، تۆمەتبارن بە کوشتنی هەردوو کوڕ و پاسەوانەکەی میسال ئالوسی و ئێستاش “بە ئازادی دەسووڕێنەوە”.



میسال ئالوسی لە کاتی کوژرانی دوو کوڕ و پاسەوانەکەی










باسنیوز
Top