سونه‌كانى عێراق پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له سه‌لیم جبوورى وه‌رده‌گرنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردووى هاوپه‌یمانێتى" یه‌كێتى هێزه نیشتمانییه‌كان"ى سونه‌كان، ڕای گه‌یاند :" دره‌نگانێكى شه‌وى ڕابردوو له ماڵى ئوسامه نوجه‌یفی سه‌ركرده‌كانى (یه‌كێتى هێز)ى سونه، كۆبوونه‌وه".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له ساڵح موتڵه‌گ، مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، ئه‌حمه‌د مه‌سارى و ئه‌یاد سامه‌ڕائی به‌شداربوون و گه‌شتنه ئه‌وه‌ى، پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، له سه‌لیم جبوورى وه‌ربگرنه‌وه.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه، نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى له‌و تۆمه‌تانه‌ى له‌لایه‌ن خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراقه‌وه له دانیشتنى دووشه‌مه‌ى رابردووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار كرا.
سه‌رچاوه‌كه كه زانیارییه‌كانى به میدیا عێراقییه‌كان داوه، جه‌ختى كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رۆژى دووشه‌مه‌ى داهاتوو دیارى كرا بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگا به‌ڕووى ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له نێو "یه‌كێتى هێزه نیشتمانییه‌كان" خۆى بۆ شوێنگره‌وه‌ى جبوورى، كاندید ده‌كات.
باسنيوز
