تا 45 رۆژی تر سەرجەم ئەندامی موجاهدینی خەلق لە عێراق دەردەكرێن

 تا 45 رۆژی تر سەرجەم ئەندامی موجاهدینی خەلق لە عێراق دەردەكرێن
حەسەن دانائی فەر باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند لە ماوەی 45 رۆژی داهاتوودا دواهەمین ئەندامی ڕێكخراوی موجاهدینی خەلق لە عێراق دەكرێنە دەرەوە و بەیەكجاری كەیسی ئەو ڕێكخراوە لە عێراق دادەخرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دانائی فەر بەپەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی فەرمی ئێرانی راگەیاند حكومەتی عێراق بەیارمەتی نەتەوە یەكگرتووەكان 65%ی ئەندامانی ڕێكخراوەكە كردووەتە دەرەوە، ئەوانەش كە ماون لە ماوەی 45 رۆژدا دەكرێنە دەرەوە".

گوتیشی حكومەتی عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردوودا هەوڵی تەواوی داوە بۆ دەركردنی ئەندامانی ئەو ڕێكخراوە، بەڵام بەهۆی فشارەكانی ئەمەریكا، ئەم هەوڵانە گرێی تێدەكەوت.

لە دوای ساڵی 2003 و روخانی رژێمی سەدام حوسێن، ئەندامانی موجاهدینی خەلق كەوتنە بەر لێشاوی هێرشەكانی سوپای عێراق و چەندین جار ناوچەكانیان لە كەمپی لیبرتی لە بەغدا بۆردوومان كراوە، ئەمانەش بەفشاری حكومەتی ئێران لەسەر بەغدا دەكرا.









باسنيوز
Top