گەشتیان لێ قەدەغە کرا

 گەشتیان لێ قەدەغە کرا
ئەنجومەنی دادوەری بە فەرمی سەفەری لە سەرۆکی پەرلەمان و حەوت پەرلەمانتارە تۆمەتبارەکە قەدەغە کرد.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ڕاستیەی چەندین ساڵە دیزە بە دەرخۆنە کراوە، بە بانگهێشتکردنی وەزیری بەرگری کەوتە دەر؛ ئەمە کێشەیەکی گەورەیە و، گەورەتریش دەبێت، ئاخر کێشەکە چووەتە دادگا و، ئەوانەش بە گەندەڵی تۆمەتبارن."

گوتیشی: "قەدەغەکردنی سەفەر لە سەرۆکی پەرلەمان و ئەو حەفت پەرلەمانتارە کارێکی زۆر باشە؛ چونکە ئەمانە ماڵ و خێزان و بەرژوەندیەکانیان لە دەرەوەی وڵاتدایە و نییە لە عێراقدا؛ بۆیە نابێت ڕێگەیان پێ بدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن."

(نەجیبە نەجیب) گوتیشی: "ئێستا پرسەکە گەورە بووە و، ھەموو خەڵک چاوەرێنە بزانن کێشەکە بە کوێ دەگا لە دادگادا."

(نەجیب) ڕوونیشی کردەوە، ئەوانە زۆر کەیسیان لەسەر ئاشکرا بووە و، تەنها یەک کەیس نییە.







KDP

Top