وەفیق سامەڕائی: ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە هەمووی درۆی میللەتی كوردە

وەفیق سامەڕائی: ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە هەمووی درۆی میللەتی كوردە
راوێژکارێکی پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کورد لەلایەن حزبی بەعسەوە رەت دەکاتەوە و پێیوایە چیرۆکێکی درۆیینە.



وەفیق سامەڕائی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعس لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وتارێکی بە ناونیشانی ”مەسعود و چیرۆکی ئەنفال و لەناوبردنی سوپای عێراقی“ بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، کە بە پێداگریی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپای عێراق لە ساڵی 2003 هەڵوەشاوەتەوە.



وەفیق سامەڕائی، کە پێشتر جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری عێراق وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ خۆی دەستنیشانی کردبوو، فەریقی یەکەم بابەکر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق بە ”راکردوو“ لە سوپا دادەنێت و رایگەیاندووە، ”بارزانی ئەفسەرێکی راکردووی هێنا و کردییە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق“.



ئەو راوێژکارەی پێشووی جەلال تاڵەبانی، کە وێنەیەکی بە جلی ئەفسەریی سەردەمی حزبی بەعسی لەگەڵ وتارەکەی بڵاو کردووەتەوە، پێیوایە ئەنفالکردنی کورد درۆیە و حزبی بەعس کارێکی لەو شێوەیەی نەکردووە و رایگەیاندووە، ”مەسعود و هاوکارانی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە 182 هەزار کورد لە باشووری عێراق زیندەبەچاڵ کراون، ئەی بۆ کەسێکیان نەهێنایە دادگا، بلێ من شوفێری شۆفڵ یان بارهەڵگر بووم و ئەو رووداوە راستە؟“.



وەفیق سامەڕائی وێڕای رەتکردنەوەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان، تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش لە ئەستۆی حزبی بەعس لادەدات و رایدەگەیەنێت، کە ئەفسەرە عێراقییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە نەبوو.



وەفییق سامەڕائی، بە جلی عەمید روکنییەوە لە ساڵی 1987، کە ئەفسەرێکی باڵای حزبی بەعس بوو:




باسنیوز
Top