سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌رله‌مانتاره تۆمه‌تباركراوه‌كان و مالیكی
له دانیشتنى دوو شه‌ممه‌ى رابردوو ( 1ى ئابى 2016) ، كه تایبه‌ت بوو بۆ لێپرسینه‌وه له خالد عوبه‌یدى، وه‌زیری به‌رگرى عێراق، جگه له سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه له په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زیره‌وه تۆمه‌تبار كران به گه‌نده‌ڵى.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له وه‌ڵامى نامه‌ى یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانه‌كه‌ى، له باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌وه، ڕاى گه‌یاند :" ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن چاكسازییه‌كان دوا بخرێت به بیانووى شه‌ڕى داعش، ئه‌ى بۆ چى لێپرسینه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگرییان دوانه‌خست كه ئێستا له جه‌نگدایه دژ به تیرۆر".
هاوكات ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد كه بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شتى ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرد له‌و دانیشتنه‌دا تۆمه‌تبار كراون به گه‌نده‌ڵى و له نێویشاندا سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌یه.
سه‌در له درێژه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌یدا، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پرسیارى له‌باره‌ى نوورى مالیكی_یه‌وه، ده‌كات و ده‌ڵێت :" بۆ چى خۆى بێ به‌رى نه‌كرد و داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى له گه‌نده‌ڵكاران نه‌كرد، ئه‌ى بۆ داواى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌ى عێراقی نه‌كرد كه براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات".
ده‌شڵێت :" ئه‌و ده‌ترسێت دواى ئه‌و ئابرووچوونه كه وه‌زیری به‌رگرى ئاشكراى كرد، ناوى ئه‌وێش بهێنرێت".
داواش له گه‌لى عێراق ده‌كات دواى ئه‌و ڕووداوه‌ى نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، راپه‌ڕن :" ئه‌گه‌ر ڕانه‌په‌ڕن، ئه‌وه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه".
باسنيوز
