دوو فڕۆكه‌ى به‌ریتانى كۆشكێكى "سه‌دام حسێن" بۆردوومان ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كرده‌وه، دوو فڕۆكه‌یان به‌شدارییان له بۆردوومانى كۆشكێكى پێشووى "سه‌دام حسێن" كردووه كه له شارى موسڵ بووه و گومان هه‌یه داعش ئه‌و كۆشكه‌ى كردبێته بنكه‌ى سه‌ربازى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه دوو فڕۆكه‌كه له جۆرى " تۆڕنیدۆ" بوون و له هێرشێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌ر كۆشكه‌كه، به‌شداریان كردووه.
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه، كه كۆشكه‌كه و به‌شه‌كانى دیكه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕووبارى دیجله‌و له‌م ماوه‌یه‌دا داعش كۆشكه‌كه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و "تیرۆریستانه" به‌كارى ده‌هێنا كه بۆ چالاكی رێكخراوه‌كه‌یان ئاماده ده‌كران.
باسنيوز
