داواكاری گشتیی عێراق له‌سه‌ر قسه‌كانی عوبێدی دێته ده‌نگ
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی داواكاری عێراق، ڕایگه‌یاند: "دادوه‌ری گشتی عێراق سكاڵای یاسای له‌سه‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كات كه وه‌زیری به‌رگری عێراق، له دانیشتنی ڕۆژی 1/8/2016 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خستیه‌ڕوو كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی".
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی داواكاری عێراق، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گوتیشی: "به‌پێی مادده‌ی دووی ده‌ستووری عێراق، داواكاری گشتیی عێراق ده‌توانێت سكاڵای یاسای له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكات كه وه‌زیری به‌رگری عێراق ناوی هێناون".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به دانیشتنی ڕۆژی 1/8/2016 خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتبوی: "سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانتاران محه‌مه‌د كه‌ربولی، حه‌نان فه‌تلاوی، عالیه نوسه‌ییف و حه‌یده‌ر مولا له گه‌نده‌لی گلاون".
باسنيوز
