پاش ئه‌وه‌ی مالیكی كوردستانی كرد به برسی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌یانه‌وێ بهێننه‌وه سه‌ر كورسی
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو، یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانیی مالیكی ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی بابل 24، كه ئاژانسێكی عێراقییه، رۆژی 30ی 7ی 2016 بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه وا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ سلێمانی بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، مالیكی له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانیكردنیدا به‌ڵێنی داوه داهاتی نه‌وتی به‌سڕه‌یان پێ بدات و سازشیش له‌سه‌ر هه‌ندێ شتی تریش بكات.
مانگێك پێش ئه‌وه‌ی مالیكی سه‌ردانی سلێمانی بكات، میدیا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردبوو كه مالیكی له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند سه‌ردانێكی نهێنیی بۆ ئێران ئه‌نجام داوه و به مه‌به‌ستی لادانی عه‌بادی، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران كردووه.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، هه‌ر لایه‌نێكى كوردی پشتیوانی له نوورى مالیكی بكات، دژایه‌تیی كوردستان ده‌كات، چونكه مالیكی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا زۆر دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، له‌وانه دروستكردنی هێزی دیجله بۆ دابڕاندنی كه‌ركووك له كوردستان، جووڵاندنی هێز بۆ قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و خانه‌قین بۆ ده‌ركردنی پێشمه‌رگه، نه‌ناردنی چه‌ك و پاره‌ی پێشمه‌رگه كه ئیتفاقی له‌سه‌ر كرابوو له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورد له‌ناو سوپای عێراقیدا، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی ده‌ستوور و دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، دڵنیاكردنه‌وه‌ی عه‌لی غێدان، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی عێراق، كه داوای كردبوو ئه‌مری پێ بكات تا له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا هه‌ولێر بگرێت، مالیكیش له وه‌ڵامدا گوتبووی سه‌برتان هه‌بێ با ئێف 16ه‌كانمان بگه‌ن، كاره‌كه‌تان (واته گرتنی هه‌ولێر) ئاسانتر ده‌بێ.
بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كێكه له دژایه‌تی و تاوانه هه‌ره دیاره‌كانی نوورى مالیكی له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تدا، هه‌روه‌ها دژایه‌تیكردنی كورد له چالاكییه دیپلۆماسییه‌كانیدا. له هه‌موو سه‌ردانێكی كاری كردووه كه دژایه‌تیی هه‌رێم بكات و ده‌وڵه‌تان ناچار بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی‌یان نه‌بێت.
به‌كر ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ردانی مالیكی بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندیی سیاسی بووه، گوتی: "مالیكی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ده‌سه‌ڵات و حه‌زی به گۆڕینی حكوومه‌تی ئێستایه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم داوای مالیكی نه‌بووه له گۆڕان و یه‌كێتی بۆ پشتیوانیكردنی له‌م بابه‌ته".
رۆژی 20ی ته‌موزی 2016، نوورى مالیكی سه‌ردانی سلێمانیی كرد و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌نجام دا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاشكراشی كرد، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆڕان، مالیكی ره‌خنه‌ی گرتووه له حكوومه‌ت و عه‌بادی و به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراقی، به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك له‌م باره‌یه‌وه نه‌كراوه.
ئه‌و گوتیشی: "ئێمه نه‌مانگوتووه پشتیوانی له مالیكی ده‌كه‌ین و ده‌شزانین هه‌ڵه‌ی زۆری به‌رامبه‌ر كورد كردووه، ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر به كورد تاوان بووه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌و كارانه‌ی عه‌بادییش ده‌یكات هیچی له كاره‌كانی مالیكی كه‌متر نییه".
له ئابی ساڵی 2014 دا نوورى مالیكی له سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی عێراق لادرا و حه‌یده‌ر عه‌بادی خرایه شوێنی.
عادل نوورى، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر لایه‌نێكی كوردستان پشتیوانیی مالیكی بكات تاوانێكی گه‌وره ده‌كات، گوتی: "مالیكی گوتوویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كردوومه لێی په‌شیمان نییه، بۆیه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت دووباره له سایه‌ی مالیكی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه ئه‌نجامی بده‌نه‌وه، با بێن و له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بڵێن پێكهێنانی هێزی دیجله و مووچه بڕین و په‌لاماردانی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و دژایه‌تی ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تی كوردی شتێكى باشه، با وا بڵێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێویست نه‌بوو گۆڕان و یه‌كێتی له سلێمانی پێشوازیی گه‌رموگوڕیان له له نوورى مالیكی بكردایه، گوتیشی: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی بۆ ده‌سه‌ڵات بكات زۆر مه‌ترسیداره، به تایبه‌ت بۆ كورد، چونكه كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی بۆ كورد دروست كرد، بۆیه كاره‌ساته ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك پشتیوانیی بكات".
عادل نوورى پێشی وایه، ئه‌وه‌ی پشتیوانی له مالیكی بكات له كۆده‌نگی و هاوبه‌شیی نیشتمانیی كوردستان ده‌رچووه و نابێت میلله‌ت له‌و كه‌سانه قبووڵ بكات كه‌وا به نیاز بن كاری له‌م جۆره بكه‌ن.
باسنيوز
