دوای قسەكەی عوبێدی خەڵكانی دیكەش ناویان لە گەندەڵیەوە دەگلێت
ئەحمەد حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "دوای قسەكانی وەزیری بەرگری عێراق پێشبینی دەكرێت ناوی خەڵكی دیكەش بڵاو ببێتەوە، چونكە لەبەر هەندێك هۆكار وەزیری بەرگری عێراق نەیویست ناوی خەڵكی دیكەش بهێنێت".
ئەو پەرلەمانتارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: "ڕاستییەكەی، هەندێك دیاردە هەبوو پەرلەمانتار بەخۆی و فایلێكەوە هەرخەریك بوو دەچووە لای ئەم وەزیر و ئەو وەزیر، كە بە ڕاستی شەرممان لە خۆمان دەكرد، ئەوە كەی كاری پەرلەمانتارە خەریكی ئەوە بێـت لە پەرلەمان كار بۆ خۆی بكات، واش نیشان بدات شەڕی خەڵك بكات، پێشبینی ئەوەش ناكەم هیچ یەكێك لەو كەسانەی ناویان هاتووە، ڕابكەن".
باسنیوز
