سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیاره‌كه‌ى عه‌بادى ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەشتی دەرەوەی وڵات لە سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتار قەدەغە كرد. كه بەپێی بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەموو ئەو کەسانەی لەلایەن خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراقەوە ناویان هات، قەدەغەی گەشتکردن دەیانگرێتەوە.
خالد ناسڕ، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕای گه‌یاند :" بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت له هه‌ر هاوڵاتییه‌ك كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقی بێت، ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتى دادگای عێراقییه".
روونشی كرده‌وه، كه دادگا كاتێك ئه‌و بڕیارانه ده‌رده‌كات كه سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سێك هه‌بێت و به پێویست بزانرێت گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵات له سكاڵا لێكراوه‌كه قه‌ده‌غه بكرێت تا ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌پێی ماده‌كانى 15 و 37ى ده‌ستوور ده‌كرێت".
ئاشكراشی كرد، كه تا ئێستا سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر هیچكام له‌و كه‌سانه به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه كه له دانیشتنى دوێنێی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگرییه‌وه هات به‌وه‌ى له گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گلاون.
رۆژی دووشەممە 1ـی ئابی 2016، خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق لە میانی دانیشتنی لێپرسینەوە لێی لە پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک گەندەڵیی پەرلەمانتارانی پێشوو و ئێستا و سەلیم جبووریی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرد.
خالید عوبەیدی ناوی هەریەکە لە سەلیم جبووری و پەرلەمانتاران محەمەد کەربولی، حەنان فەتلاوی، عالیە نوسەییف، حەیدەر مولا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی عێراقی هێنا و بە گەندەڵیی تۆمەتباری کردن.
باسنيوز
