بەرپرسی سەربازیی داعش لە دەشتی نەینەوا کوژرا

 بەرپرسی سەربازیی داعش لە دەشتی نەینەوا کوژرا
بەرپرسی سەربازیی داعش و جێگرەکەی لە دەشتی نەینەوا کوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان لە دەشتی نەینەوا بۆردومان کرد؛ بەو ھۆیەوە بەرپرسی سەربازیی داعش لە دەشتی نەینەوا (ئەبوعەبدوڵا عەسکەری) و جێگرەکەی (ئەبو ئەنوەر) و ھەشت تیرۆریستی دیکە کوژران."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لە میحوەری وانێش فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان بنکە و بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کرد، لەوێش چوار تیرۆریست کوژران کە لەوێوە ھاوەنیان ئاراستەی وانێ دەکرد.









KDP
Top