دوو ناوچە لە باشووری موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە

دوو ناوچە لە باشووری موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە
هێزەکانی عێراق رێگەی گشتی و چوارڕیانی حەزەر-یان لە باشووری موسڵ کۆنترۆڵکردەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی شانەی راگەیاندنی جەنگی كە رۆژی سێشەممە 2-8-2016 بڵاوكراوەتەوە، هێزەکانی فرقەی 9ی زرێپۆش و دژە تیرۆر، رێگەی گشتی و چواڕیانی حەزەر و گوندەکانی دەوروبەریان لە باشووری موسڵ كۆنترۆڵكردوونەتەوە.

پرۆسەکە لە بنکەی ئاسمانی سەربازی گەیارە بەرەوە تەلول باج بەدرێژایی زیاتر لە 50 کیلۆمەتر ئەنجامدراوە.

پێشتر فەریق عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، تەوابوونی قۆناخی یەکەمی کۆنترۆڵکردنەوەی باکووری سەڵاحەدین و باشوووری موسڵی راگەیاندبوو، کە هێزە ئەمنییەکان چوارڕیانی شەرگات و ناوچەکانی تلول باج و چەند ناوچەیەکی دیکەیان کۆنترۆڵکردبوونەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی دووشەممە 2-8-2016 جەزیرەی خالیدییە و رۆژی سێشەممەش رێگەی نێوان بەغدا و ئوردن کۆنترۆڵکرانەوە.




rudaw
Top