دوازدە سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌بی داواکارن لەژێر فەرماندەیی سەرۆک بارزانی دژ بە داعش بجەنگن
دوازدە سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌بی سوننه له پارێزگای كه‌ركووك، به دوو نووسراو ناوی پێنج هه‌زار چه‌كداریان بۆ مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكردووەتەوە، تاوه‌كو لیوایه‌كیان بۆ دابمه‌زرێنێت و بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەوان ده‌یانه‌وێت به‌و لیوایه پاراستنی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شاد دوای نه‌مانی داعش له ئه‌ستۆ بگرن، به‌ڵام هیچ وەڵامێك نه‌دراونه‌ته‌وه.
سه‌عدون ئه‌فه‌ندی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی گوتی "ئاماده‌كاریه‌ك هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی به‌ڵێن نامه‌یه‌ك كه پارێزه و كه‌سایه‌تییه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌ینووسنه‌وه بۆ پاراستنی ناوچه‌كانمان له‌دوای نه‌مانی داعش، داواكردنی هێز له مسعود بارزانیش بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یه، تاوه‌كو بتوانین ئه‌و ناوچانه و رۆڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه له ئاینده دا بپارێزین".
ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه كه داوای دامه‌زراندی هێزیان له بارزانی كردووه، نا كۆكیان له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و سه‌رۆك هۆزانه هه‌یه كه داوای هێزیان له به‌غدا كردووه.
له‌تیف گلی، نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركووك سەبارە بەو نووسراوە بۆ رووداو گوتی" ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه كه هاتوونه‌ته لایی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه بن و هێزێكیان بۆ پێكبهێنین له پێنج هه‌زار چه‌كدار، ئه‌م داواكارییان جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام با ئێمه جارێ بزانین كێن ئه‌م پێنج هه‌زار چه‌كداره".
پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش دۆسیه‌ی ئه‌منی حه‌ویجه و شاره‌دێیه‌كانی له ده‌ست هێزه‌كانی سه‌حوه و سوپای عێراقی بوو، به‌ڵام بۆ دوای نه‌مانی داعش به‌شێك له عه‌ره‌به سونه‌كان، ده‌یانه‌وێت په‌یماننامه‌یەک واژۆ بكه‌ن كه خاڵی یه‌كه‌می هه‌ماهه‌نگی كردنی پێشمه‌رگه ده‌بێت و له خاڵی كۆتایشدا خۆیان ناوچه‌كانیان بپارێزن
رووداو
