گۆڤارى پۆڵیتیکۆى ئەمریکى: مانگى تشرینى یەکەمدا (١٠)ى ئەمساڵدا ئۆپەراسیۆنى موسڵ ئەنجام دەدرێت

گۆڤارى پۆڵیتیکۆى ئەمریکى: مانگى تشرینى یەکەمدا (١٠)ى ئەمساڵدا ئۆپەراسیۆنى موسڵ ئەنجام دەدرێت
گۆڤارێکى ئەمریکى پێشبینى ئەوە دەکات، کە وەکو سوپرایزێک لە مانگى تشرینى یەکەمدا (١٠)ى ئەمساڵدا ئۆپەراسیۆنى موسڵ ئەنجام بدرێت و ئەمەش وەکو کردەیەکى پێشبینى نەکراو لەلایەن ئۆباماوە باس دەکات.
گۆڤارى پۆڵیتیکۆى ئەمریکى پێشبینى ئەوە دەکات ئەگەر بەوشێوەیەى کە پلانى بۆ داڕێژراوە هێزە عێراقییەکان و هێزەکانى پێشمەرگە موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە ئەوا پشتیوانییەکى گەورە دەبێت بۆ هیلارى کلنتن.
یەکێک لە فەرماندە باڵاکانى فەرماندارێتى ناوەندى ئەمریکا بەو میدیا ئەمریکییەى ڕاگەیاندووە، پلانیان وایە کە موسڵ پەراوێز بخەن و لەناوچەکانى تر جیاى بکەنەوە لەدواى ئەوە کۆنترۆڵى بکەن.
هەرچەندە ئەو گۆڤارە پێشبینى دەکات ئەو ئۆپەراسیۆنە لە بەرژەوەندى هیلارى کلینتن و دیموکراتەکاندا لە مانگى تشرینى یەکەمدا ئەنجام بدرێت، بەڵام فەرماندە سەربازییەکانى ئەمریکا ڕایدەگەینن ئۆپەراسیۆنەکە پەیوەندى بە سیاسەتەوە نییە.
لەماوەى پێشودا باس و خواستى ئۆپراسیۆنى کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ لەلایەن هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە بەهاوکارى هێزى هاوپەیمانان ئەنجامبدرێت، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێکى شەڕەکە کاتى دەستپێکردن و چۆنیەتى ئۆپراسیۆنەکەى ئاشکرا نەکردووە.
Top