بەرپرسی بەیتولمالی داعش پارە دەبات و هەڵدێت

بەرپرسی بەیتولمالی داعش پارە دەبات و هەڵدێت
بەرپرسی بەیتولمال-ی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە موسڵ، پارەی بەیتولمال دەبات و هەڵدێت، لەسەر رووداوەکەش، داعش شەش چەکداری خۆی گولـلەباران دەکات.

عیسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی موسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسی بەیتولمال-ی داعش لە موسڵ لەگەڵ سێ چەکداری دیکە، سەرجەم پارەی بەیتولمال و پارچەیەکی شوێنەواریان بردووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

بەرپرسی لقی موسڵی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، بە تاوانی دەستهەبوون و تێوەگلان لە دزینی پارەی بەیتولمال، داعش شەش پاسەوانی بەیتولمالی گولـلەباران کردوون.




رووداو
Top