حزبەكەی مالیكی داوای لادانی بارزانی دەكات

 حزبەكەی مالیكی داوای لادانی بارزانی دەكات
محەمەد سەهیود ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسا و كەسێكی نزیك لە نوری مالیكی؛ هێرشێكی توندی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

سەهیود گوتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەوڵی ئاگر تێبەردانی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و حزبە كوردییەكان دەكات، پێویستە لە كوردستان بەهارێكی كوردی بۆ لادانی بارزانی دەست پێ بكات.

كەسە نزیكەكەی مالیكی راشیگەیاند كە بوونی بارزانی لە پۆستەكەیدا؛ كێشە و ئاڵۆزییەكان زیاتر دەكات، بە تایبەتی لەسەر رەوشی عێراق.

لەماوەكانی رابردوودا لەلایەن یەكێتی و گۆڕانەوە لە شاری سلێمانی پێشوازییەكی گەرم لە نوری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا كرا و دانیان بەوەدانا لە كۆبوونەوەكانیاندا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان كردووە، لەگەڵ پرسی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە یەكێتی و گۆڕان لە ئێستەدا بەئاشكرا داوای مانەوە لەگەڵ عێراق دەكەن و هەوڵەكانیان بۆ دژایەتیكردنی راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان خستووەتەگەڕ، بۆ ئەم مەبەستەش پەنایان بۆ بەغدا بردووە، لەپێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی حزبە شیعەكان و حكومەتەكەیان .









باسنيوز
Top