پەرلەمانتارێک: ئەو گەندەڵییانەی وەزیری بەرگری ئاشکرای کرد بە بەهای ملیارەها دۆلار دەخەمڵێندرێت
پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شۆک بووە.
د.ئەردەلان نورەدین، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ١\٨\٢٠١٦ لە کاتی لێپرسینەوە لە وەزیری بەرگری عێراق کە ناچار کرا بێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەوێ گشت ئەندامانی پەرلەمانی شۆک کرد".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە پێیان سەیر بوو کە خالید عوبێدی، وەزیری بەرگری عێراق، ناوی چەند پەرلەمانتارێک و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کە دەستیان ھەبووە لە گرێبەستە گەورەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، ھێناوە و گوتیشی: "بڕی گرێبەستەکان بو ملیاران دۆلار دەخەمڵێنرێت، بۆیە ئەگەر بەرپرس ناچار نەکرێت بە لادان لە پۆستەکەی ھیچ کات دان بە گەندەڵییەکەی ناکات".
باسنیوز
