په‌رله‌مانی عێراق بووه به‌ڕۆژی حه‌شر
ئه‌مڕۆ 1/8/2016 به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه، خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، بانگی په‌رله‌مانی عێراق كرا، كه زانی له‌دوای لێپرسینه‌وه بابه‌تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ڕووده‌دات، بۆیه هه‌رچی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بوو هه‌ڵی دایه‌وه، به‌تایبه‌تی دۆسیه له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره سوننه‌كان، وه‌ك عالیه نوسێف و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه، بۆیه دۆخێك له په‌رله‌مان دروست بووه له ڕۆژی حه‌شر ده‌چێت.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له عێراق، له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: "دانیشتن به‌رده‌وامه و داوایان كردووه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشه‌وه، ئه‌وانه‌ی ناویان له گه‌نده‌ڵی هاتووه، ڕاپێچی دادگا بكرێن، ده‌بێت سه‌ره‌تا پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر لاببرێت دواتر بچنه به‌رده‌م دادگا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ناچێته‌ه‌وه سه‌ر كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی تا ئه‌و دۆسیه به‌كلانه‌كاته‌وه، بۆیه ئێستا گرفتێكی گه‌وره له‌نێوان سوننه‌كان دروست بووه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، گوتیشی: "په‌رله‌مانتاران بڕوایان به قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری عێراق هاتووه، چونكه زۆر كه‌س هه‌بووه داوای پاره و ئۆتۆمبێڵ و چه‌كیان كردووه، وه‌زیری به‌رگری توانی خۆی رزگار بكات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م وه‌زیری به‌رگری له شوێنی خۆی بمێنێته‌وه".
باسنيوز
