فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پێویستیان به راوێژكردنه
سه‌میره جه‌عفه‌ر موسەوی، ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه راگه‌یاند " سه‌ره‌ڕای نه‌هاتنی به‌شێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یان، به‌ڵام توانرا رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه ته‌واو بكرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت".
گوتیشی "هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بووه، كه داوای كاتی زیاتریان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی راوێژی ناوخۆیی و گفتوگۆكردن بۆ لێگه‌یشتن".
موسوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، رێز له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی پێشوو بگرن، به‌ڵام بۆچوونێك هه‌یه به‌وه‌ی پێویسته سه‌رۆكایه‌تی لیژنەكە له‌ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كان دیاری بكرێت".
به‌پێی رێككه‌وتنی فراكسیۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مان، دوو ساڵ جارێك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان له‌نێوان سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش كۆتایی مانگی ته‌مموز ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنەكە ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌نێوان فراكسیۆنی نیشتمانی و یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان دابه‌شكراوه و فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاساش بڕیارده‌ری لیژنه‌ی به‌ركه‌وتووه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له دانیشتنی داهاتوودا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێ ده‌ستپێده‌كات و ره‌نگه له‌نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه ئاڵوگۆڕ بكرێت.
رووداو-
