هەکاری: کاتی بە پارێزگابوونی دەشتی نەینەوایە
سەرۆکی پارتیی بەیتنەھرەین (ڕۆمیۆ ھەکاری) ڕاگەیاند: "دەمێکە ئێمە داوامان کردووە کە دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ و لە مووسڵ جیا بکرێتەوە؛ ئێستا وەختیەتی ھەوڵی زیاتری بۆ بدرێت، لەبەر ئەوەی دوای ڕزگارکردنی مووسڵ عەرەبە شوفینییەکان ھەر یەکەیان ھەڵوێستێکی جیای لەوبارەیەوە دەبێت."
(ڕۆمیۆ ھەکاری) گوتیشی، ھەرێمی کوردستان بە تایبەت سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی پشتگیریمان لێ دەکات بۆ ئەوەی دەشتەی نەینەوا ببێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ.
گوتیشی کە، رێپێوانێک بۆ ئەو مەبەستە لەسنووری پارێزگای دهۆک سازدراوە کە نوێنەری گشت پێکهاتە و لایەنێکی تێدابووە و داویان کردووە دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگا.
PDK.info
