کوردانی شەبەک: بەهیچ شێوەیەک ناچینەوە سەر مووسڵ
ئه‌مڕۆ یەكشەممە ٣١/٧/٢٠١٦، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سەلاحەدیندا پێشوازیی لە کۆمەڵە كەسایەتی و ڕیشسپی و نوێنەرێکی گوندە تازەئازادكراوەكانی ناوچەی خازری کوردانی شەبەک کرد.
(سالم جومعه شه‌به‌ك) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك گوتی: "ئه‌مڕۆ وه‌كو كوردانى شه‌به‌ك له‌گه‌ل (سه‌رۆك بارزانى)ـدا كۆ بووینه‌وه كه زۆر زۆر گرنگ بوو؛ باسى زۆر شتى گرنگمان كرد تایبه‌ت به كوردانى شه‌به‌ك و، ١٥ داوکارییەکەی خۆمانمان پێشكه‌ش کرد به (سه‌رۆك بارزانى)؛ له‌وانه زوو ئازادكردنى گوندی شه‌به‌ك و كاكه‌یى و ئێزدى و دیان (مه‌سیحى)ـەکانی ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و، قه‌بووڵیش ناكه‌ین هیچ هێزێكى دیكه جگە لە پێشمەرگەی قارەمان لە شەڕی ئازادكردنەوەى ناوچه‌كەمان بەشدار بێت؛ داوایشمان كردووە ده‌شتى نه‌ینه‌وا بكرێته پارێزگا و بكرێته پێنجه‌م پارێزگای هه‌رێمى كوردستان، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌رێینه‌وه سه‌ر مووسڵ و بۆمان نابێت؛ پاشان باسى فه‌وجى شه‌به‌كمان كرد و ئه‌و كه‌موكووڕیانه‌ى هه‌یانه له‌گه‌ڵ فه‌وجى دووه‌میش ده‌ست به مه‌شق بكه‌ن كه ناوه‌كانمان پێشكه‌ش كردووه هه‌روه‌ها له‌رووى ئیدارییه‌وه قه‌زاى تلكێف و قه‌ره‌قوش و ناحیه‌ى باشیك و به‌رتله وه‌كو شنگال و مه‌خموور و شێخان بخرێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان."
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ڕاوێژكارانى شه‌به‌ك گوتیشى: "باسى قوتابیانى شه‌به‌كیشمان كرد ئه‌وانه‌ى ده‌خوێنن له‌گه‌ڵ كۆلیژى سه‌ربازى كه كوردانى شه‌به‌ك به‌شمان هه‌بێت هه‌روه‌ها داوامان كردووه ڕاوێژكارێكمان هه‌بێت له مه‌كته‌بى جه‌نابى (سه‌رۆك بارزانى) و حكوومه‌تى هه‌رێم؛د ئه‌مه‌ش بۆمان زۆر گرنگه تا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت."
سالم شه‌به‌ك گوتیشى: "به لامانەوە گرنگە و له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانى)ـیشدا باسمان کرد کەوا بە هیچ شێوەیەک ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مووسڵ و، ماددەی ١٤٠ لاى ئێمه نه‌ماوه و، به‌شێكین له كوردستان و كوردین و، قه‌بووڵ ناكه‌ین جیامان بكه‌نه‌وه له كوردستان."
ده‌یشڵێ: "(سه‌رۆك بارزانى ) بەڵێنى پێمان دا و گه‌شبین بوو كه هه‌موو شتمان بۆ ده‌کرێت و ئێمه‌ش گه‌شبینین به هه‌نگاوه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) و، دەزانین ئه‌و داوایانه‌مان بۆ جێبه‌جێ دەکات."
PDK.info
