بارزانی: رزگاركردنی موسڵ بەبێ پێشمەرگە مەحاڵە
ئەو وتانەی بارزانی لەمیانەی كۆبونەوەیەكدا هات كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە سەلاحەدین له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی عەرەبی سوننەی پارێزگای نەینەوا ئەنجامیدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سەبارەت بە بەشدارییکردنی خەڵکی پارێزگای نەینەوا لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، بارزانی ڕایگەیاند "ئەوە باشترین و دروستترین ڕێگەیە و پێویستە خۆتان بەشداریی لە ئازادکردنەوەی ناوچەکانتان و پاراستنی‌دا بکەن و بۆ ئەوەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەماهەنگی دەکرێت"، بەپێی راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەكە كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە.
شاری موسڵ له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 دوای كه‌وتنی سوپا كه‌وته ده‌ست داعش، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستیپێكردووه‌و دوو فه‌وجی سوپا كه له مه‌خمور جێگیركراون چه‌ند گوندێكیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
بارزانی جەختیكردەوە، ئازادکردنی موسڵ بێ بەشداریی پێشمەرگە "مەحاڵە" و پێشمەرگە بەشداریی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکات، بەڵام ناچێتە ناوشاری موسڵ و تەنها ڕۆڵی پشتیوانی دەبینێت.
تائێستا مشت‌ومڕ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ بەردەوامە، كە بە گرنگترین پێگەی داعش لەعیراق هەژماردەكرێت.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت پێش ئه‌و هه‌نگاوه رێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنییه‌وه.
بەوتەی بارزانی، پارێزگای نەینەوا ڕەوشێکی تایبەتی هەیە و دەبێ چارەسەرێکی تایبەت بەخۆی هەبێت و ئەزموونی هیچ پارێزگایەکی دیکە بەکەڵکی نەینەوا نایەت، بۆیە بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، پێویستە ڕێککەوتنی سیاسی لەبارەی قۆناخی دوای موسڵ بکرێت تا پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە لە داهاتووی خۆیان دڵنیا بن و جارێکی دیکە تووشی کارەسات نەبنەوە.
