داواكراوە عەبادی بۆ دانەوەی قەرزی جووتیارانی هەرێم قەرز بكات
(عەزیز ئیبراهیم) بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی ڕاگەیاند: "حكوومەتی هەرێم بەشێوەیەكی فەرمیی كۆتایی بە وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران هێناوە و، ڕۆژی ٢٥/٧ كۆتا ڕۆژی وەرگرتنی گەنم بووە؛ ئەمساڵ ٨٧٥هەزار تون گەنم لە سەرتانسەری هەرێمەوە وەرگیراوە؛ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بڕیاری داوە یەك ملیار دینار بۆ گواستنەوە و داپۆشینی گەنم لە گوڕەپانەكان تەرخان بکرێت."
دەربارەی پارەی جووتیاران ئیبراهیم گوتی: "پەرلەمانی عێراق داوای لە حەیدەر عەبادی كردووە بە دە ڕۆژ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بدات؛ پێشنیارێكی دیكەش خراوەتە بەردەم عەبادی، ئەویش وەرگرتنی دووملیار دۆلار قەرز لە بانكی ناوەندی بۆ دانەوەی پارەی جووتیارانی هەرێم."
PDK.info
