هیومه‌ن رایتس وۆچ: ده‌بێت عیراق گروپە شیعەكان له‌شه‌ڕی موسڵ دووربخاته‌وه
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌ڵێت: ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی عیراقه كه هه‌موو رێوشوێنێكی گونجاو و هه‌نگاوێكی پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی‌و دڵنیابوونه‌وه له‌رێزگرتنی یاساكانی جه‌نگ بگرێته‌به‌ر، به‌هۆی ئه‌مه‌وه دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی له رابردوودا پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، گرنگییه‌كی زۆری بۆ رێگریكردن له روودانی ئه‌م پێشێلكاریانه هه‌یه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، كه گه‌وره‌ترین شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌یه له عیراق‌و به باره‌گای سه‌ره‌كی (پایته‌خت)ی داعش له‌و وڵاته‌دا ناسراوه، پێشبینی ده‌كرێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌رپرسان و دبلۆماتكارانی به‌غداد ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پلانه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه هێشتا به ته‌واوه‌تی ئاماده نه‌كراوه.
پێشبینی ده‌كرێت سوپا، پۆلیس‌و هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شداربن و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له ئاسمان پشتیوانی‌یان بكرێت.
رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی تاكو ئێستا به روونی دیارینه‌كراوه، به‌رپرسان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێده‌چێت ئه‌و هێزانه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به گشتی به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه رێگه‌یان پێ نه‌درێت بچنه ناو شاره‌كه‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی هیومه‌ن رایتس وۆچ، له‌نێو ئه‌و میلیشیایانه‌ی به‌مدواییه پێشێلكارییان دژ به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه، رێكخراوی به‌در، كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا‌و گروپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی ماوه‌ی رابردوودا بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش.
رێكخراوه‌كه كورته‌ی رووداوه‌كانی كوشتن، ئه‌شكه‌نجه‌دان و وێرانكردنی ماڵ و خانووی هاوڵاتیانی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپانه‌و گروپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی تۆماركردووه.
هیومه‌ن راتس وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هه‌ندێك پێشێلكارییان ئه‌نجامداوه‌و به‌شداریكردنیان له‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا مه‌ترسیی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ناو شاره‌كه لێده‌كرێت.
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (هیومه‌ن رایتس وۆچ)، رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی ناحكومی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤه. له ساڵی 1978دا دامه‌زراوه. ساڵانه زیاتر له 100 راپۆرت له‌باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ له 90 وڵاتی جیهاندا بڵاوده‌كاته‌وه.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، كه له‌مانگی شه‌شی ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، تادێت چڕترده‌بێته‌وه‌و هێزه عیراقیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه راهێنانیان پێده‌كرێت‌و هاوكاری ده‌كرێن.
پێشتریش به‌شداریكردنی چه‌كدارانی شیعه له‌رزگاركردنی ناوچه سونییه‌كانی ژێرده‌ستی داعش ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك میلیشیای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، له‌سه‌ر ده‌نگۆی كوشتنی 49 پیاوی سونی‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له 600 كه‌سی دیكه له شاری فه‌لوجه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار، له‌لایه‌ن پارێزگاری ئه‌نباره‌وه رووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌كداره‌كان تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی شاره‌كه دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كه‌یسه‌كه كردووه‌ته‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌و تاوانانه‌دا ده‌ستگیركردووه.
خه‌ندان
