وه‌زیری به‌رگریی عیراق: سه‌ركرده‌كانی داعش‌و خێزانه‌كانیان له موسڵ هه‌ڵدێن
خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگریی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه زانیاریی هه‌واڵگریی هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزیی ناو ریزه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی دروسبوونی كێشه‌ی داراییه‌وه بۆ رێكخراوه‌كه.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، عوبێدی دوێنێ له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، رایگه‌یاندووه وتی"زۆرێك له خێزانه‌كانی داعش و سه‌ركرده‌كانی رێكخراوه‌كه له موسڵ، موڵكه‌كانی خۆیان فرۆشتووه و به ئاڕاسته‌ی سوریا له شاره‌كه هه‌ڵهاتوون، به‌شێكیان ته‌نانه‌ت هه‌وڵیانداوه به ئاڕاسته‌ی هه‌رێمیش(هه‌رێمی كوردستان) هه‌ڵبێن".
تائێستا رێكخراوی داعش، لانیكه‌م نیوه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه كه ساڵی 2014 له عیراق داگیریكردو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرت، رێكخراوه‌كه به هه‌مان شێوه له‌ناو سوریادا ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه كه ئه‌و وڵاته له شه‌شه‌م ساڵی شه‌ڕی ناوخۆییدایه.
ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ كه گه‌وره‌ترین شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌یه له عیراق و به باره‌گای سه‌ره‌كی (پایته‌خت)ی داعش له‌عیراق ناسراوه به هه‌زاران چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام پێشبینییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان له 10 هه‌زار چه‌كدار كه‌متر بێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا كه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پشتیوانیی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامده‌درێت، 30 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری بكه‌ن.
عوبه‌یدی له‌وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بریتی ده‌بێت له پارێزگاریكردن له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه ده‌ورووبه‌ری 2 ملیۆن كه‌س ده‌بن.
وه‌زیری به‌رگری عیراق ده‌ڵێت"پێشبینی ده‌كه‌ین له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتیی مه‌ده‌نی ئاواره ببن‌و كه‌مترین ژماره‌ی ئاواره‌بووه‌كان كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین 500 هه‌زار كه‌سه".
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، لیژنه‌ی مانگی سوری نێوده‌وڵه‌تیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌گاته ملیۆنێك دانیشتووی ئه‌و شاره، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینیی ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌كات.
له ئێستادا 10 ملیۆن عیراقی پێویستیان به هاوكاری هه‌یه، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 3 ملیۆن كه‌س هه‌ن كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه بوونه‌ته ئاواره‌ی ناوخۆ‌و ئه‌و ناوچانه‌یان جێهێشتووه كه لێی نیشته‌جێ بوون(ئه‌م ژماره‌یه نزیكه‌ی %10ی ته‌واوی دانیشتوانی عیراق پێكده‌هێنێت).
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، كه له‌مانگی شه‌شی ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، تادێت چڕترده‌بێته‌وه‌و هێزه عیراقیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه راهێنانیان پێده‌كرێت‌و هاوكاری ده‌كرێن.
خه‌ندان
