به‌یاسا حزبی به‌عس قه‌ده‌غه كرا
ئه‌مڕۆ سه‌لیم جبوری به ئامادبوونی 288 نوێنه‌ر سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند یاسایه‌ك كرا و ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
لە بەیاننامەیەکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعسی پەسەندکرد.
بەپێی یاساكه، هەر كەسێک سیاسەتەكانی حیزبی بەعس پەیڕەو بكات بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادەدرێت، ئەوانەشی تاوانیان لەنێو ئەو حیزبە كردووه، به زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادەدرێن.
هه‌روه‌ها بە گوێرەی یاساکە حزبی بەعس و هەر قەوارەیەکی دیکەی هەڵوەشاوە و حزبەکان و چالاکییەکانی ڕەگەزپەرستی و تیرۆر قەدەغەکراو دەبێت.
لە راگەیێنراوێكدا حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگه‌یاند، قەدەخەكردنی حیزبی بەعس سەركەوتنێكە بۆ گەل و بنەماڵەی شەهیدانی عێراق، چونكە ئەو حیزبە لەكاتی دەسەڵاتدارێتیدا قێزەو‌نترین تاوانی ئەنجامداون.
وتیشی، تاوانەكانی ئەو حیزبە به هاوكاری لەگەڵ چەتە تیرۆریستییەكان بەردەوامن و ژمارەیەكی زۆری قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە
