حكومه‌تی عیراق به‌هۆی گه‌رماوه‌ دوو رۆژ پشووی راگه‌یاند

حكومه‌تی عیراق به‌هۆی گه‌رماوه‌ دوو رۆژ پشووی راگه‌یاند
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ بڕیارێكدا به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ دوو رۆژی كرده‌ پشووی فه‌رمی‌و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی ڕاگرت.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، ڕۆژی دوو شه‌ممه‌و سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراق پشووی فه‌رمییه‌.

پێشتریش به‌هه‌مان هۆكار حكومه‌تی عیراق 19ی 20ی ئه‌م مانگه‌ی كرده‌ پشووی فه‌رمی.

هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌ربه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ له‌شاره‌كانی هه‌رێم رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كرده‌ پشووی فه‌رمی‌.

شه‌پۆلێكی‌ گه‌رما، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ رووی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ عیراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما له‌هه‌ندێك ناوچه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌روو 50 پله‌ی‌ سه‌دی‌.




خه‌ندان-
Top