به‌غدا، بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی 500 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كه‌ركووكییه‌كان جێبه‌جێ ناكات
(مه‌هدی موباره‌ك) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی كه‌ركووك راگه‌یاند، 'هه‌شتسه‌د هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی كێشه‌ی له‌سه‌ره و زۆربه‌ی زه‌وییه‌كانیش هیی هاوڵاتیانی كوردن، یه‌كێك له‌و كێشانه پێنج بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی به‌عسه ده‌ركراون، به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه 300 هه‌زار دۆنم هه‌مووی مڵك بووه و زه‌ویی كورد و توركمانی كه‌ركووكن، زه‌وییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دواتر به‌سه‌ر عه‌ره‌بی كه‌ركووكدا دابه‌ش كراوه، كێشه ئه‌و 300 هه‌زار دۆنم زه‌وییه له په‌رله‌مانی عێراقه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میشی بۆ كراوه، به‌ڵام وه‌ستاوه و هێشتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.''
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی پارێزگای كه‌ركووك هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌ركووك بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوورن له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، ئه‌وه 500 هه‌زار دۆنم زه‌ویی كورده و خراوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و شاره‌وانی، ئه‌و 500 هه‌زار دۆنمه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به ناوی عه‌ره‌بی ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك كراوه و له كورد وه‌رگیراوه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مادده‌ی 140 دۆسیه‌كه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا كرا، له ساڵی 2012 سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوور هیی سه‌رده‌می به‌عس، به بڕیاری 29ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاره‌كانی رژێم هه‌ڵوه‌شانه‌وه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه پێویسته وه‌زاره‌تی داد بڕیاره‌كه جێبه‌جێی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان له تاپۆ به انوی عه‌ره‌به‌وه كراوه، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تی داد فه‌رمان بداته تاپۆی كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان به ناوی خاوه‌نی ره‌سه‌نی خۆیانه‌وه كه كوردن بكرێنه‌وه، كه‌چی وه‌زاره‌تی دادی عێراق جێبه‌جێی ناكات.''
(مه‌هدی موباره‌ك) گوتیشی، "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویی كوردان، دوای شه‌ڕی داعش و هاتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ سنووری كه‌ركووك، له ئێستادا هیچ زه‌وییێكی كورد له‌ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆریستانی داعشدا نه‌ماوه و هه‌مووی به ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه.''
PDK.info
