ململانێی شیعە و شیعیە وا قووڵ بووه‌تەوە، داعش نه‌مێنێ ده‌بێته شه‌ریان
(شاخاوان عەبدوڵڵا) ده‌رباره‌ی ململانێی تووندی نێوان گرووپ و ڕێكخراوه شیعه‌كان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "ململانێی لایەن و پارت و تاقمی میلیشیا شیعەكان، بەهۆی ناكۆكییەكانیانەوە رۆژبەرۆژ زیاتر پەرە دەسێنێت و بۆ لاوازكردن و شكاندنی یەكتری، هەوو كارێك دەكەن. هه‌ڵبه‌ت سیاسەتە هەڵەكانیان وایكردووە كە عێراق بەم رۆژگارە بگات كە داعشی تێبكەوێ و خەڵكەكەی دووجاری ئه‌و نەهامەتیانه ببێته‌وه.''
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: "لە بابەتی قوڵبوونەوەی كیشە و ململانێ مەزەبییەكانی نێوان شیعە و سوننە و شیعە و كورددا، هەر شیعەكان خۆیان بەرپرس بوون."
(عه‌بدوڵڵا) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌ره‌بوونه‌ی خۆیشی به ڕوودانی شه‌ڕ له نێوانیاندا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ: "ململانێی رەوتە شیعەكان زۆر قووڵ بووه‌تەوە، ئاخر هەریەكێكیان خاوەنی گرووپ و تاقمێكی چەكداری تایبەتە و فەرمانیش لە سەركردەكانیانەوە وەردەگرن. ململانێی شیعەكان به‌نێو ده‌ماری گرووپه چەكدارەكانیاندا شۆڕ بووه‌ته‌وه و گه‌لێك تووند دژی یەكترن. پێموایه كه شه‌ڕیان نه‌بووه و تێكبه‌رنه‌بوون، جارێ بەهۆی شەڕی داعش و رزگاركردنی مووسڵەوە، دژایه‌تیی یه‌كدیكردنیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك شه‌ڕ له ێوانیاندا به‌رپا ببێ، بەڵام دوای نەمانی ئەم پرسانە، ئەگەری پێكدادان له نێوانیاندا گه‌لێك زۆره."
KDP
