په‌رله‌مانی عێراق، یادى جینوسایدى بارزانییه‌كانی به‌رز ڕاگرت.. حیزبى به‌عس به یاسا قه‌ده‌غه كرا
(نه‌دا مێرگه‌سۆرى) بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له نێو په‌ڕله‌مانى عیراقدا، له یادى 33ساڵه‌ى جینوسایدكردنى 8 هه‌زار بارزانى، وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌ڕله‌مانى عیراق، به‌یانێكمان خوێنده‌وه و ئینكارى ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ى حیزبى به‌عسمان كرده‌وه و هاوسۆزی و هاوخه‌میى خۆمان بۆ كه‌سوكارى بارزانییه‌كان ده‌ربڕى؛ داوایشمان كرد حكوومه‌تى عیراق به جیددى سه‌یرى بابه‌ته‌كه بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌ویى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى بارزان و هه‌موو ئه‌و ئه‌نفال و جینوسایده‌ى به‌سه‌ر گه‌لى كورددا هاتووه، باكاته‌وه."
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشى: ''گرینگى خوێندنه‌وه‌ى به‌یانى یادى ئه‌نفال له‌وه‌دا بوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنى حزبى به‌عسى رووخاوى عێراق له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه؛ ئه‌و حزبه‌ى كه ئه‌نجامده‌ری ئه‌نفالى بارزانییه‌كان و بێسه‌روشوێنكردنى كه‌سوكارمان بووه له هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆ ده‌نگمان دا به یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌و حزبه و هه‌موو ئه‌و حیزبه ته‌كفیریانه‌ى له عێراقدا هه‌ن.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له به‌غدا، ئه‌مڕۆ به رۆژێكى مێژوویی ناو ده‌بات و، هیواداره حكوومه‌تى عێراقى فیدڕال له ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا بێت و بتوانێت قه‌ره‌بوویه‌كى جیددى كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه.
(مێرگه‌سۆرى) گوتیشی: "لایه‌نه عێراقییه‌كانیش هاوسۆزى و هاوخه‌مییان هه‌بوو و هه‌روه‌ك چۆن ئێمه‌ش هاوسۆز و هاوخه‌مین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وه و تاوانه ناشرینانه‌ى حیزبى به‌عس به‌رانبه‌ر پێكهاته و مه‌زه‌به‌كانی دیكه كردوویه‌تى.''
KDP
