چەکدارانی حەشدی نیشتیمانی ژەهراوی دەبن
حەشدی نیشتیمانی، چەکدارانی سوننەی خەڵکی پارێزگای نەینەوان و لە باکووری شارەکە و لە ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە لە نزیک شاری شێخان، بە سەرپەرشتیی ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ ئامادە دەکەن.
سەرچاوەیەک لە هێزی حەشدی نیشتیمانیی رایگەیاند، ژەهراوی بوونەکە ئێوارەی رۆژی هەینی 29ـی تەمموزی 2016 بەهۆی نانخواردنی چەکدارەکان لە سەربازگەکەیان رووی داوە.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی رووداوەکەوە، زیاتر لە 160 چەکداری ئاسایی و پلەدار ژەهراوی بوون و تاوەکو ئێستا هۆکاری ژەهراوی بوونەکەش نەزانراوە.
چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنیوز
