“عەرەبە سوننەکانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە بە ئاشتییانە لە عێراق جیا ببنەوە”

 “عەرەبە سوننەکانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە بە ئاشتییانە لە عێراق جیا ببنەوە”
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاماژە بەوە دەکات کە کۆتایی مانگی داهاتوو، کۆنگرەیەکی گەورە لە سعوودیە دەبەسترێت، لەو کۆنگرەیەدا سوننەکانی عێراق بە فەرمی داوای بەهەرێم کردنی ناوچەکانیان لە سنووری پارێزگا سوننە نشینەکان دەکەن.



سەرچاوەیەکی سیاسیی باڵا کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: “کێشەیەکی گەورە لەنێوان شیعە و سوننەدا هەیە، سوننەکان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت بە ئاشتییانە لەگەڵ عێراق جیاببنەوە، بۆیە نایانەوێت لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا بکشێنەوە، چونکە بەم نزیکانە بڕیاری خۆیان لە عێراقدا دەدەن”.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە کۆتایی مانگی ئاب، کۆنگرەیەک لە سعوودیە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی هەرێمی سوننە دامەزرێت، کە ئەم هەوڵە بە هاوکاریی سعودیە و ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو دەبێت. گوتیشی: “دەیانەوێت ئەو هەرێمە بۆ سوننە سەر بگرێت، هەرچەندە هەندێک سوننە هەن کە پێیان دەگوترێت سوننەی مالیکی، هەوڵ دەدەن حەشدی شەعبی بچێتە ناو شاری مووسڵ، بەڵام سوننە ڕەسەنەکان کە داوای بەهەرێم کردنی ناوچە سوننە نشینەکان دەکەن". ئەوەشی نەشاردەوە کە هەندێک لە شیعەکان بە توندی دژی ئەو هەوڵە وەستاونەتەوە.









باسنیوز
Top