سوپای عیراق ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی دژی داعش ده‌ستپێكرد
عه‌لی به‌دری، به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی سوپای عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند "هێزه‌كانی سوپا به هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی له‌چوار قۆڵه‌وه هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر دوورگه‌ی خالیدیه ده‌ستپێكردووه".
دوورگه‌ی خالیدیه ٨٠ كیلومه‌تر له به‌غدای پایته‌ختی عیراقه‌وه دوره، ده‌كه‌وێته نێوان شاری به‌غدا و فه‌لوجه، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌ب‌و له‌عه‌شیره‌ی دلێمن.
به‌دری جه‌ختی له سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای ئه‌نبار له چه‌كدارانی داعش كرده‌وه‌و رایگه‌یاند "سوپا تا پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕاناگرێت".
هاوكات، جه‌عفه‌ر موسه‌وی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له باره‌ی ئۆپه‌راسیونه‌كه‌وه به پێگه‌ی فه‌ڕمی ئه‌و هێزه‌ی ڕاگه‌یاندوه "زانیاریمان لایه دوورگه‌ی خالیدیه ئه‌و داعشانه‌ی لێیه كه له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و له‌باشوری رۆژئاوای ئاسیاوه هاتوون‌و ئێستا گه‌مارۆ دراون".
به‌وته‌ی موسه‌وی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، لیوای عه‌لی ئه‌كبه‌ر و ڕێكخراوی به‌در و كه‌تائیبی سه‌ید ئه‌لشوهه‌دا و كه‌تایبی ئیمام عه‌لی به‌شدارن، پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا دوورگه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
دوورگه‌ی خالیدیه له ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٤وه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه.
خه‌ندان
