سەدر داوای دژایەتیكردنی بنكەی سەربازیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان دەكات
موقتەدا سەدر لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و دەنگۆی جێگیركردنی بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكی هاتە دەنگ و رایگەیاند كە پێویستە بەر لەوەی بقەومێت؛ حكوومەتی عێراقی بەرەنگاری بێتەوە و رێگە بەهەنگاوێكی لەو جۆرە نەدات.
لە 12ی تەمووزدا؛ رێككەوتنێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەولێر و پنتاگۆن ئیمزا كرا، كە تیایدا جێگری وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادە بوو.
بەپێی رێككەوتنەكە، ئەمەریكا هاوكاریی سەربازی و دارایی تا كۆتاییهاتنی داعش پێشكەشی پێشمەرگە دەكات.
باسنيوز
